نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له سوریا 134 هه‌زار كه‌س ئاواره بوون
وێستگه‌نیوز –
به گوێره‌ی راگه‌یاندنی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، دوای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هێزه كوردییه‌كان، زیاد له 134 هه‌زار كه‌س، له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ئاواره‌بوون.
رێكخراوه‌كه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باس له‌وه ده‌كات له ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا، (واته دووشه‌ممه، سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه)، ژماره‌ی ئاواره‌كان بۆ نزیكه‌ی 134 هه‌زار و 803 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، ژماره‌ی ئاواره‌كان ته‌نها 5 هه‌زار و 725 كه‌س بوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات له پارێزگای حه‌سه‌كه، زیاد له 41 هه‌زار كه‌س، له په‌ناگای به كۆمه‌ڵ ده‌ژین و "پێویستییه‌كی زۆریان به خۆراك هه‌یه" له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دیكه‌دا، وه‌ك دۆشه‌ك و به‌تانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، باس له‌وه ده‌كات نزیكه‌ی 1647 كه‌س، له شاری كۆبانی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب، ئاواره‌بوون و دانیشتوانی شاره‌كه به ئاژانسی "فرانس پرێس"یان راگه‌یاندووه هیچ خزمه‌تگوزاری و پێداویستییه‌كیان له نان و ئاو و كاره‌با نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانی، روویان له كۆبانی كردووه و شاره‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه كوردییه‌كاندایه و نزیكه‌ی 200 كیلۆمه‌تر له پارێزگای حه‌سه‌كه‌وه دووره و ماوه‌ی نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه گه‌مارۆدراوه.
AM:11:49:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت