كه‌شناسی هه‌رێم واده‌ی كۆتاییهاتنی به‌فربارینی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی كانوونی دووه‌می 2026 له ئه‌نجامی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری و شه‌پۆڵێكی به‌فر و باران بۆ سه‌رناوچه‌كه‌مان ئاسمان به گشتی هه‌وری باراناوی ده‌بێت، نمه باران و بارانی مامناوه‌ند هه‌ندێك كات تێكه‌له‌ی ورده به‌فر له‌گه‌ڵ باران ده‌بارێت . هه‌روه‌ها پێشبینی ده‌كرێت له زۆربه‌ی ناوچه‌كان به‌فر بارین هه‌بێت. كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان تا كاته‌كانی ئێواره به‌رده‌وامی ده‌بێت به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه سنووریه‌كانی پاشان بۆ شه‌و كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه كۆتایی دێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به نزیكی 4 تا 6 پله نزمتر ده‌بێت به‌راورد به پله‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان 7-8 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌و ناوچانه‌ی به‌فر بارین ده‌بێت كه‌م ده‌بێته‌وه بۆ 2 كیلۆمه‌تر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ شه‌ممه 24- 1- 2026 ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ندێك كات هه‌وری ته‌واو ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزمترین به 1 تا 2نزمتر ده‌بێت به‌ڵام به‌رزترین به ( 1 - 4 ) به‌رزتر ده‌بێت به‌راورد به پله‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با (10 – 20 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین له‌نێوان ( 7 – 9 ) كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی بۆ ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 3 پله‌ی سیلیزی
پیرمام : 1 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 1 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران : -3 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی : 2 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ : 3 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 2 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 2 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 3 پله‌ی سیلیزی
ئاكرێ : 3 پله‌ی سیلیزی
AM:11:26:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 3044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت