وته‌بێژی هاتووچۆی راپه‌ڕین: مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار دروست بووه
وێستگه‌نیوز، ئه‌میر حه‌سه‌ن -
وته‌بێژی هاتووچۆی راپه‌ڕین هۆشداری دا له‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر رێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار دروست بووه، راشیگه‌یاند كه چه‌ندین رێگای ده‌ره‌وه‌ی شار گیراون.
عه‌لی عه‌بدوڵا وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی راپه‌ڕین به‌وێستگه نیوزی وت كه "به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا و كۆبوونه‌وه‌ی به‌فر و سه‌هۆڵبه‌ندان، مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ڕێگاكانی ده‌ره‌وه‌ی شار دروست بووه".
وتیشی: "داوا ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌لامه‌تی گشتی و پاراستنی گیانیان، هاووڵاتیان ئه‌م ڕێگایانه به‌كار نه‌هێنن چونكه گیراون (ڕێگای كێلێ، رێگای قه‌ره‌سرد، رێگای زینوی وه‌رتێ، ڕێگای سماقوڵی و رێگای بالیسان بۆ زینه‌تیر)".
وته‌بێژی هاتووچۆی راپه‌ڕین داواكاره شۆفێران به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ردانی ئه‌م ڕێگایانه نه‌كه‌ن و پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن.
راشیگه‌یاند كه "داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین كه ته‌نها بۆ كاری زۆر پێویست ماڵه‌كانیان جێبهێڵن و له كاتی شۆفێریدا زۆر وریابن و خێرایی كه‌م بكه‌نه‌وه وه ماوه‌ی سه‌لامه‌تی نێوان ئۆتۆمبێلی خۆیان و پێش خۆیان بپارێزن".
AM:10:48:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت