مه‌زڵوم عه‌بدی: پشتگیری تره‌مپ بۆ ئاگربه‌ست له سوریا جددییه
وێستگه‌نیوز –
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند كه پشتگیری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مرسكا بۆ ئاگربه‌ست له سوریا جددییه و پێشوازی لێده‌كه‌ن.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له پلاتفۆڕمی "X" نووسی:
*كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بونیاتنه‌ر و به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ تۆم باراك و ئه‌دمیراڵ براد كۆپه‌ر، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سێنتكۆم)، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.
*پشتگیریی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ بۆ پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و هه‌وڵه‌كانی تۆم باراك بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دیالۆگ و دانوستان له‌نێوان هه‌سه‌ده و حكومه‌تی سوریا جددییه، گرنگیی خۆی هه‌یه و جێگه‌ی پێشوازییه.
*به هه‌موو تواناوه، به شێوه‌یه‌كی جددی كار ده‌كه‌ن بۆ وه‌دیهێنانی یه‌كگرتنێكی راسته‌قینه و پاراستنی ئاگربه‌ستی ئێستا.
AM:09:37:23/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت