روانگه‌ی سوری: كۆبانی له‌ژێر گه‌مارۆدایه و مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی هه‌یه
وێستگه‌نیوز –
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه شاری كۆبانێ له‌ژێر گه‌مارۆدایه و مه‌ترسی روودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له شاری (كۆبانی) و لادێكانی ده‌وروبه‌ری له‌ژێر گه‌مارۆیه‌كی خنكێنه‌ر و تۆپبارانێكی كوێرانه‌دان كه ماڵه‌كانیان و ژێرخانی شاره‌كه ده‌كاته ئامانج و هه‌ڕه‌شه له ژیانیان ده‌كات و رووبه‌ڕووی مه‌ترسی جۆراوجۆریان ده‌كاته‌وه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی وتاری رق و كینه و هه‌ڵمه‌ته ره‌گه‌زپه‌رستییه‌كان دژیان.
روانگه‌ی سوری ده‌ڵێت: "به‌هۆی پێشهاته خێراكانی باكووری سوریا له ماوه‌ی مانگی یه‌كی ساڵی 2026 و په‌ره‌سه‌ندنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، گه‌مارۆی (كۆبانی) و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دراوه و دۆخی مرۆیی خراپتربووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه له رۆژی دووشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌مه‌وه، روانگه‌ی سوری به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه به‌دواداچوون بۆ تێكچوونی مه‌ترسیداری دۆخی مرۆیی كۆبانی و ده‌وروبه‌ری ده‌كات، كه سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له دانیشتووانی ره‌سه‌ن و ئاواره، رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه به‌هۆی گه‌مارۆ و پێكدادانی توند و تۆپبارانی به‌رده‌وام.
راشیگه‌یاندووه كه له ژێر رۆشنایی ئه‌م كاره‌ساته و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و داواكارییانه‌ی كه له ناوخۆی شاره‌كه‌وه بۆ یارمه‌تیدان ئاراسته‌یان ده‌كرێ، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌م به‌یاننامه به‌په‌له‌یه بڵاوده‌كاته‌وه و داوای ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
1. ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ:
داوا له هێزه‌كانی حكومه‌تی كاتی و سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره په‌یوه‌ندیداره‌كان و هاوپه‌یمانه‌كان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به وه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی سه‌رجه‌م ئۆپه‌راسیۆنه جه‌نگییه‌كان، به بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌شه‌وه، له‌ناو شار و ده‌وروبه‌ری شار، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ژێرخانی ژیانی له ترسناكییه‌كانی وێرانكاری ڕزگار بكه‌ن و ڕێگری له خوێنڕشتنی زیاتر بكه‌ن.
2. هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی سه‌لامه‌ت
داواده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ ئه‌و گه‌مارۆیه هه‌ڵبگیرێت كه به‌سه‌ر شاری كۆبانیدا سه‌پێنراوه و رێڕه‌وی مرۆیی ئارام له‌ژێر چاودێری نێوده‌وڵه‌تیدا بكرێته‌وه بۆ دڵنیابوون له هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی برینداران و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كه ئاره‌زووی ڕۆشتنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتیكردنی جووڵه‌ی بێ به‌ربه‌ست و بێ مه‌رجی كارمه‌ندانی پزیشكی و مرۆیی.
3. ناردنی هاوكاری مرۆیی و پزیشكی به‌په‌له
بانگه‌واز له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوور و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سه‌رجه‌م رێكخراوه مرۆییه‌كان ده‌كه‌ین كه به‌په‌له هه‌نگاو بنێن بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی هاوكاری له كوردستانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بدرێت به چوونه ژووره‌وه‌ی كاروانه‌كانی فریاگوزاری كه بریتین له:
پێداویستی پزیشكی: ده‌رمانی پێویست، یه‌كه‌كانی خوێن، و ئامێری نه‌شته‌رگه‌ری فریاگوزاری بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه به‌ده‌ست كه‌میی تونده‌وه ده‌ناڵێنن.
خۆراك و سووته‌مه‌نی: بۆ به‌ڕێوه‌بردنی نانه‌واخانه و ناوه‌نده گرنگه‌كان و وێستگه‌كانی ئاو كه به‌هۆی پچڕانی كاره‌باوه كاركردنیان وه‌ستاوه.
4. پاراستنی ژێرخانی مه‌ده‌نی
بیری حكومه‌تی كاتی سوریا ده‌خه‌ینه‌وه كه ئه‌ركیه‌تی پابه‌ندی یاسا مرۆییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕێككه‌وتننامه‌كانی جنێڤ بێت كه به ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و وێستگه‌كانی ئاو و كاره‌با قه‌ده‌غه ده‌كات. ئێمه هۆشداری ده‌ده‌ین له كاره‌ساتێكی مرۆیی نزیك ئه‌گه‌ر به ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووری به‌رده‌وام بێت.
له‌كۆتاییدا روانگه‌ی سوری رایگه‌یاندووه كه بێده‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی كه به‌سه‌ر كۆبانیدا سه‌پێنراوه، ده‌بێته هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی حه‌تمی. بۆیه داوا له هێزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه كاریگه‌ره‌كان ده‌كه‌ین كه زۆرترین فشاری سیاسی و دیپلۆماسی بخه‌نه سه‌ر حكومه‌تی كاتی بۆ سه‌پاندنی ئاگربه‌ست و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك.
PM:10:23:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت