ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدی بڵاوکرایەوە
وێستگەنیوز-
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2026/1/22 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،له كۆبوونهوهیهکدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سوريا تاوتوێ كران. نێچيرڤان بارزانى جەختی لە به‌رده‌واميى هه‌وڵ و په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان بۆ به‌رده‌وامیی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنى گرژييه‌كان و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌شقدا کرده‌وه، هه‌روه‌ها گرنگيى دابینکردن و پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كانى له سوريایه‌کی یه‌کگرتوودا دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه مه‌زڵوم عه‌بدى، وێڕای خستنه‌ڕووی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخه‌که، سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كانیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی و خواستیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتییانه‌ی کێشه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای دابینکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد له سووريایه‌كى يهكگرتوودا دووپات کرده‌وه.
وەک ئاماژەی پێکراوە، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا و ناوچه‌که به‌گشتی، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:04:06:22/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت