مەسعود بارزانی و ئەمیری قەتەر: پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان لە سوریا رابگیرێت
وێستگەنیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی كانونی دووەمی 2026، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەر ئەنجام درا.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پێویستیی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش كرایەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێت و ڕێگە لەوە بگیرێت كە شەڕی نێوان عەرەب و كورد ڕوو بدات و كێشەكان لە ڕێگەی حیوار و لێكتێگەیشتن و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.
PM:08:31:21/01/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت