لاهور شێخ جەنگی بۆ کوردانی رۆژئاوا: بە جەستە لە زیندانم، بەڵام بە ئێش و ئازار و خۆڕاگری لەگەڵتانم
وێستگەنیوز-
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە زیندانەوە لەبارەی رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، "بە جەستە لە زیندانم، بەڵام بە ئێش و ئازار و خۆڕاگری لەگەڵتانم".
ئاماژەی بەوەکرد، "خۆڕاگری ئامڕازی سەرکەوتنە بۆیە تکایە خۆڕاگربن و لەمە زیاتر مەکشێنەوە".
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی رۆژئاوای کوردستانەوە:
بە جەستە لە زیندانم، بەڵام بە ئێش و ئازار و خۆڕاگری لەگەڵتانم.
خۆڕاگری ئامڕازی سەرکەوتنە بۆیە تکایە خۆڕاگربن و لەمە زیاتر مەکشێنەوە، وە لێرە بەدواوە بەرپەرچیان بدەنەوە ئەگەر نا دڵنیابن موئامەرەکە زۆر گەورەیە لەسەرتان وەکۆتایی بە پرسی کورد دێت لە ڕۆژئاوا.
ئەگەر هات و هێرشەکان بەردەوام بوون لەسەرتان، بەخۆڕاگری و ڕووبەڕووبوونەوەیان دەتوانن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بهێننە سەرخەت، ئەگەر نا کەس نایەتە جواب لەسەرتان لە کۆتاییدا دەڵێم، خودا لەگەڵ خۆڕاگراندایە.
"ٱلۡـَٰٔنَ خَفَّفَ ٱللَّهُ عَنكُمۡ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمۡ ضَعۡفٗاۚ فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّاْئَةٞ صَابِرَةٞ يَغۡلِبُواْ مِاْئَتَيۡنِۚ وَإِن يَكُن مِّنكُمۡ أَلۡفٞ يَغۡلِبُوٓاْ أَلۡفَيۡنِ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ".
PM:07:47:21/01/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت