هەسەدە: هیچ چالاکییەکی سەربازیمان لە ناوچەی تەلکۆچەر نەبووە


وێستگەنیوز-

هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رەتیدەکاتەوە هێرشیان کردبێتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی لە ناوچەی تەلکۆچەر.


ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی کانونی دووەمی 2026، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "بە تووندی ئەو بانگەشانەی وەزیری بەرگریی سووریا ڕەت دەکەینەوە لەوەی هێرشمان کردبێتە سەر کۆگایەکی تەقەمەنی لە ناوچەی تەلکۆچەر- یەعروبییە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "جەخت دەکەینەوە لەوەی هیزەکانمان هیچ چالاکییەکی سەربازییان لەو ناوچەیەدا نەکردووە و بەگوێرەی ئەو زانیاریانە پشتڕاستکراوانەی پێمان گەیشتووە، تەقینەوەکە لە کاتی گواستنەوەی تەقەمەنی لەلایەن گرووپەکانی سەر بە دیمەشقەوە ڕووی داوە و هێزەکانی ئێمە بە هیچ جۆرێک پەیوەندییان بەو تەقینەوەوە نییە".


PM:06:38:21/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت