كەشناسی: ئاسمان ساماڵ دەبێت و شەپۆلێکی بەفر بارینيش بەڕێوەیە
وێستگهنیوز –
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە و بەستن و شەپۆلێكی بەفەر بارینيش بەڕێوەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی هەندێ پەڵە هەور لە شەودا و دیاردەی شەختە و بەستن دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 7 پلەی سیلیزی
پیرمام: 3 پلەی سیلیزی
سۆران: 2 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 4 پلەی سیلیزی
دهۆک: 4 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 5 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 4 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێـت لەگەڵ دروست بوونی شەختە لەکاتەکانی بەیانی و لەئێوارەدا ئاسمان بۆ نیمچە هەورو لە شەودا بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت، لەگەڵ دەست پێکردنی شەپۆلێکی بەفر بارین لەسەر ناوچەکەمان لە کاتەکانی شەودا سەرەتا لە ناوچەکانی باکوور و باشووری رۆژئاوای هەرێم پاشان درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 9 پلەی سیلیزی
پیرمام: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3- پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 6 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 10 پلەی سیلیزی
AM:10:32:21/01/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت