پارێزگاری نەینەوا: 500 پارچە زەوی بەسەر ئێزیدییەكاندا دابەش دەكەین
وێستگهنیوز –
پارێزگاری نەینەوا ئاشكرای كردووە، ئامادەكاریان كردووە بۆ دابەشكردنی سەدان پارچە زەوی بەسەر ئێزیدییەكانی قەزای شنگالدا.
عەبدولقادر دەخیل، پارێزگاری نەینەوا بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، "ئێمە گرنگییەكی زۆر بە قەزای شنگال و پێكهاتەی ئێزیدییەكان دەدەین و ئامادەكاریمان كردووە بۆ دابەشكردنی 500 پارچە زەوی بەسەر ئێزیدییەكانی شنگالدا".
وتیشی، "ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی دیدگای حكومەتی خۆجێی نەینەوادا دێت بۆ دەستەبەركردنی بارودۆخێكی گونجاو بەمەبەستی گەڕانەوەی خێزانەكان بۆ ناوچەكانیان و دۆسیەی دابەشكردنی زەویش دۆسیەیەكی سەرەكییە و راستەوخۆ پەیوەندی بەو خێزانانەوە هەیە كە زەرەرمەندبوون".
پارێزگاری نەینەوا باسی لەوەشكرد، "هەوڵەكان بەردەوامن بۆ وەرگرتنی بڕە پارەی قەربووكردنەوەی هاوڵاتیانی قەزای شنگال و كاریش دەكەین بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و بنیاتنانەوە لە قەزاكە".
AM:09:56:21/01/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت