حزبی شیوعیی كوردستان: رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م هێرشێكی داگیركاری و شه‌ڕێكی سه‌پێنراوه
وێستگه‌نیوز –
مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان رایگه‌یاند كه رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م هێرشێكی داگیركاری و شه‌ڕێكی سه‌پێنراوه، ده‌شڵێت: "رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پلانی داگیركاریی هێزه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع به ئه‌ركی خۆمان و هاووڵاتییانی هه‌رێم ده‌زانین".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20/1/2026، مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، له شاری هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامدا، له‌و باره‌یه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێستانه بۆ رای گشتی و رێكخستىه‌كانی، راده‌گه‌یه‌نێت:
*رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م هێرشێكی داگیركاری و شه‌ڕێكی سه‌پێنراوه، به سه‌ركردایه‌تی هێزه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌حمه‌د شه‌رع و به پیلانێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی.
*رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و پلانه داگیركارییه به ئه‌ركی خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامێكی حزب و هاونیشتمانییان و هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین.
*له‌و باره‌یه‌وه بانگه‌وازی هه‌موو رێكخستنه‌كانی حزب و هاونیشتمانییان ده‌كه‌ین، بۆ درێژه پێدان به هه‌موو چالاكییه‌كی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری و فروانكردنی خۆپیشاندانه‌كان، تا ئاستی مانگرتن و چالاكی راسته‌وخۆ بۆ به‌رده‌م قونسڵخانه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان.
*هاوكات ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی چالاكییه‌كان، بۆ پاڵپشتی راسته‌وخۆ و كرداری شانبه‌شانی كوردانی رۆژئاوای كوردستان.
PM:11:09:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت