قوباد تاڵه‌بانی: ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه جیهان پشتی نه‌یارانی كورد ده‌گرن، دواتریش زیانیان كردووه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاتد كه ئه‌مه‌ی ئێستا ته‌نها هێرش نییه بۆ سه‌ر رۆژئاوا، به‌ڵكو هێرشه بۆسه‌ر شكۆ و كه‌رامه‌تی كورد له هه‌موو جیهان، ده‌شڵێت: "ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه جیهان پشتی نه‌یارانی كورد ده‌گرن، دواتریش زیانیان كردووه".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا نووسیویه‌تی:
*ئێمه‌ی كورد له جیهان و ده‌ستڕۆیشتووه‌كان ناپاڕێینه‌وه بمانپارێزن، به‌ڵكو بیریان ده‌خه‌ینه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه له دژی كورد پشتی نه‌یارانی كورد ده‌گرن و هه‌موو جارێكیش دوای ساڵانێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زیانیان كردووه.
*ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌سه بیریان بێت سه‌رده‌مێك پشتی رژێمی به‌عسیان گرت له دژی كورد. كورد ما و به‌عس به دنیایه‌ك كاره‌سات و تاوانه‌وه رۆیشت.
*بیری هه‌موو مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدانی جیهانی ده‌خه‌ینه‌وه كه ئه‌مه ته‌نها هێرش نییه بۆ سه‌ر ئیداره‌ی خۆسه‌ر و رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵكو هێرشه بۆسه‌ر شكۆ و كه‌رامه‌تی كورد له هه‌موو جیهان، هێرشه بۆ سه‌ر هێز و گه‌لێك، كه زیاتر له دوازده ساڵه له‌بری هه‌موو دونیا، شه‌ڕی تیرۆری كرد و گه‌لانی سوریای به‌بێ جیاوازی و به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه پاراست.
*ئێمه شانازی به‌و هه‌ستی هاوپه‌یوه‌ندی و هاوسۆزییه‌ی هه‌موو كورده‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش ته‌نها گه‌ره‌نتیی بوون و مانمانه.
*به ئه‌ركی خۆمان ده‌زانین هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ یارمه‌تیدانی كوڕ و كچه ئازاكانمان له رۆژئاوا و راگرتنی ئه‌و دۆخه دژوار و ئاڵۆزه و ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و گه‌ره‌نتیكردنی مافه‌كانیان له‌ناو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی.
PM:09:42:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت