مه‌سرور بارزانی و د.به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران جه‌ختیان له پێویستیی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ له سوریا و پاراستنی ئاشتیی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرد.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له داڤۆس، له‌گه‌ڵ د.به‌رهه‌م ساڵح كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران UNHCR كۆبووه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دۆخی گشتیی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تاووتوێ كرا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه هاوكات باس له پێكدادان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانی سوریا و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی له‌سه‌ر دۆخی په‌نابه‌ران و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستییه‌كانی داعش كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پاراستنی ئاشتیی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرد.
PM:08:11:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت