مه‌سعود بارزانی: له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی دروست بووه، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ئارادایه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان داواكاره هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه و دوور له عاتیفه ره‌فتار بكات و وای لێ نێت زیان به خوشك و برایانمان له رۆژئاوا بگات، ده‌شڵێت: "له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی دروست بووه، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ئارادایه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی رای گشتی كرد و تیایدا هاتووه كه:
*به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه و به‌وردی به‌دواداچوون بۆ دوایین په‌ره‌سه‌ندن و ڕووداوه‌كانی سووریا و ڕۆژئاوا ده‌كه‌ین.
*له‌و بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا پێویسته هه‌موو لایه‌ك به‌رپرسیارانه و دوور له عاتیفه ڕه‌فتار بكات و وای لێ نێت زیان به خوشك و برایانمان له ڕۆژئاوا بگات، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبوڵ نابێت.
* ئێمه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ و به‌رده‌وامین كه خوشك و برایانمان له ڕۆژئاوا تووشی كاره‌سات و نه‌هامه‌تی نه‌بن.
*له‌لایه‌كی تره‌وه له‌و بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی دروست بووه، مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و تیرۆریش له ئارادایه كه خۆی له‌خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی زۆر جددییه له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئاساییشی ناوچه‌كه.
*لێره‌دا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین كه به به‌رپرسیارێتیی خۆیان هه‌ڵبستن و ده‌ستبه‌جێ گرژی و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ڕابگیرێن و ئاگربه‌ستێكی سه‌رتاسه‌ری ڕابگه‌ینرێت و كێشه‌كان به شێوازێكی ئاشتیانه و له‌ڕێگه‌ی حیواره‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
PM:07:12:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت