نێچیرڤان بارزانی: داوا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆی له رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ بكات
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات "ئه‌ركی خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ بكات". ده‌شڵێت: "پێویسته مافی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كان له سووریا پارێزراو بن".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی رۆژئاڤای كوردستان و سووریا بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*ئێمه له هه‌رێمی كوردستان به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له به‌رده‌وامیی پێكدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوپای سوریا و هه‌سه‌ده ده‌ڕوانین.
*به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێكدادان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیریی سوریا و ناوچه‌كه به‌گشتی دروست ده‌كات و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌هێنێته‌وه ئاراوه.
*هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانه‌وه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا له په‌یوه‌ندیداین بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ و پێكدادان و گرتنه‌به‌ری گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئاشتییانه‌ی كێشه‌كاندا.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی، هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
*داوا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین ئه‌ركی خۆی له پاراستنی سه‌قامگیری و ڕێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ بكات.
*دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و یارمه‌تییه‌كین به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ڕێككه‌وتن.
*جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته مافی كورد و ته‌واوی پێكهاته‌كان له سوریا پارێزراو بن و له ده‌ستووری داهاتووی سوریادا مسۆگه‌ر بكرێن.
PM:06:57:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت