مه‌زڵوم عه‌بدی: به به‌رنامه هه‌وڵی كوشتنی كورد ده‌درێت
وێستگه‌نیوز –
فه‌رماندی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له هێرشه تونده‌كانی بۆ سه‌ر شاری حه‌سه‌كه و لادێكانی و شاری كۆبانی، ده‌شڵێت: "پاراستنی ئه‌و ناوچانه هێڵی سووره و درێغی ناكه‌ین له به‌رگریكردن لێی".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ ئاژانسی هاوار نیوز وتی:
*سڵاو له خۆڕاگری گه‌ل و شه‌ڕڤانان له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی دڕندانه و كوشتنی سیستماتیكی كورد.
*هێرشه‌كان به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش و كه‌سوكاره‌كانیان له كه‌مپی ئه‌لشه‌دادی و ئه‌لهۆل راگیراون.
*له ئێواره‌ی دوێنێوه هێرشی توند ده‌كرێته‌سه‌ر كه‌مپی ئه‌لهۆل و هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی به زۆر دراوه.
*پاسه‌وانان له كه‌مپی ئه‌لهۆل رووبه‌ڕووی هێرشی كاروانه سه‌ربازییه‌كان و زرێپۆشه‌كان و تانكه‌كان بوونه‌ته‌وه، ده‌ره‌نجام ناچاربوون بكشێنه‌وه.
*حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وامه له هێرشه تونده‌كانی بۆ سه‌ر شاره‌كانی حه‌سه‌كه و لادێكانی، هه‌روه‌ها شاری كۆبانی.
*دیمه‌شق وه‌ڵامی هیچ كام له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئاگربه‌ستی نه‌داوه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ده‌ستیپێكردووه.
*ئێمه كشاینه‌وه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه زۆرینه‌یان كوردن، پاراستنیشیان هێڵی سووره كه درێغی ناكه‌ین له به‌رگریكردن.
*داوا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین به‌رپرسیارێتی خۆی له پاراستنی ئه‌و دامه‌زراوانه هه‌ڵبگرێت كه ئه‌ندامانی داعشیان تێدایه.
*داوا له حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ین هێرشه‌كانی رابگرێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێزی دانوستان.
PM:06:32:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت