میدیای فه‌رمی عێراق: له سوریا ته‌نها ئاڵاكان گۆڕاون، توندڕه‌وی و سه‌بیكردن وه‌كو خۆی ماوه
وێستگه‌نیوز –
تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی كه میدیای فه‌رمی حكومه‌تی عێراقه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا باس له‌وه ده‌كات كه له سوریا ته‌نها ئاڵاكان گۆڕاون، ده‌نا هه‌ر توندڕه‌وه‌كان له ده‌سه‌ڵاتن و سه‌بیكردن وه‌كو خۆی ماوه .
تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی له پلاتفۆڕمی (X) گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له ژێر ناوی "ئاڵاكان گۆڕاون.... سه‌بیكردن وه‌ك خۆی ماوه" بڵاوكرده‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دیمه‌نه‌كانی ده‌ستگیركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی كچ و ژنه كورده‌كان له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كی سه‌ر به حكومه‌تی دیمه‌شقه‌وه ده‌ركه‌وتووه و نووسراوه: "ویستیان باوه‌ڕ به خه‌ڵكی بێنن كه سوپای شه‌رع، سوپای ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام نه‌گۆڕاوه. ته‌نها ئاڵاكان گۆڕاون و توندڕه‌وی و سه‌بیكردن وه‌كو خۆی ماوه".
ده‌شڵێت: "ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و چه‌كدارانه‌ن كه ئێزدییه‌كانیان سه‌بی كرد و له بازاڕی كۆیلایه‌تی فرۆشتیانن، دواتر به ناوێكی نوێ به‌بێ په‌شیمانی و گۆڕینی فیكری گه‌ڕانه‌وه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "چه‌كداره فره ڕه‌گه‌زه‌كان چه‌ندین ساڵ له‌ژێر ئاڵای تیرۆردا جه‌نگاون و تا ئه‌مڕۆ ده‌ستبه‌رداری بیری توندڕه‌وییان نه‌بوون. رفاندنی كچ و ژنه كورده‌كان له كاتی پێشڕه‌وییان به‌ره‌و ره‌قه و حه‌سه‌كه به شانازییه‌وه دووباره ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌ره‌ڕای به‌ڵگه‌كان و تۆماره ڤیدیۆییه‌كان، هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن به‌هۆكاری سیاسی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان هه‌وڵده‌ده‌ن جوانیان بكه‌ن و پاساو بۆ كاره‌كانیان بهێننه‌وه".
ئه‌و كه‌ناڵه فه‌رمییه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه كه "جلوبه‌رگ و ناویان گۆڕاوه، دووباره به‌بازاڕكردنی سیاسی‌یان شكستی هێناوه له شاردنه‌وه‌ی ره‌فتاره تیرۆریستییه‌كانیان و تا ئێستا به‌رده‌وامن. دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌بیكردن ده‌یسه‌لمێنێت كه ناو ده‌وڵه‌ت دروست ناكات و تیرۆر بزوێنه‌ری سه‌ره‌كییانه هه‌رچه‌ند ئاڵا و روكاریان بگۆڕێت".
PM:05:23:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت