هه‌سه‌ده: ناچاربووین له كه‌مپی هۆل بكشێینه‌وه
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ناچاربوون له كه‌مپی هۆل بكشێنه‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به‌هۆی بێباكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به پرسی داعش و هه‌ڵنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتی خۆی له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته جددییه، هێزه‌كانمان ناچاربوون له كه‌مپی هۆل بكشێنه‌وه.
*هێزه‌كانمان دووباره له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی باكوری سوریا كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر بوونه‌ته‌وه، جێگیر ده‌كرێنه‌وه.
کەمپی هۆل، یەکێکە لە گەورەترین
کەمپەکانی جیهان، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری حەسەکە، ئەم کەمپە
بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و مرۆییەوە بە "بۆمبێکی چێنراو " ناو دەبرێت، دوای
ساڵی 2019 و شکستی کۆتایی داعش لە باغۆز، بوو بە شوێنی نیشتەجێبوونی
هەزاران خێزانی چەکدارانی داعش، لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە
سەرپەرشتی دەکرێت و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٧٠ هەزار کەس بوە لە
ساڵی ٢٠١٩.
PM:04:16:20/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت