نەوەی نوێ: هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان قەتڵ و عامه و ئیدانەى دەکەین


وێستگەنیوز –

جوڵانەوەی نەوەی نوێ هێرشی سەر رۆژئاوای کوردستان به قەتڵ و عام وەسفكرد و ئیدانە و سەرکۆنەى دەکات.


جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو قەتڵ و عام و هێرشەی سەر رۆژئاوای کوردستان بە توندتریین شێوە ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، "لەم چرکەساتەدا پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی لەبری تەماشاکردن و بێدەنگبوون فریای هاوڵاتیانی کورد بکەوێت، هەروەک چۆن کوردانی رۆژئاوای کوردستان لەکاتی باڵادەستی تیرۆریستانی داعشدا بە هانای مرۆڤایەتییەوە چوون".

جوڵانەوەی نەوەی نوێ دووپاتیكردەوە، "ئەم قۆناغ و دۆخە مێژووییەی کە کەلەگەمانی پێدا تێپەڕ دەبێت، لە هەموو کات زیاتر زەرورەتی یەکگرتوویی و یەکدەنگیی کورد لە سەرانسەری جیهان دووپات دەکاتەوە".



PM:03:41:20/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت