رەوتی هەڵوێست: نەخشە رێگای بەرگریکردنمان لە رۆژئاوا ئامادەکردووە


وێستگەنیوز -

رەوتی هەڵوێست کە عەلی حەمە ساڵح سەرۆکایەتی دەکات داوای کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دەکات.


بەپێی راگەیاندراوێک کەوێنەیەکیان ناردووە بۆ وێستگەنیوز تیایدا هاتووە: "لەپێناوی گەل و نیشتیمانمان داوا لەسەرجەم هێزە سیاسییەکان و فراکسیۆنە پەرلەمانیەکان دەکەین سبەی 21/1/2026 کاتژمێر (11) لە پەرلەمانی کوردستان کۆببینەوە".

لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە لە رەوتی هەڵوێست نەخشەڕێگای بەرگریکردنمان لە ڕۆژئاوا ئامادەکردوە، پەسەندی دەکەین و با لە ئاستی هەرێمى کوردستان و ئەوروپا و ئەمریکا لە زووترین کاتدا دەست بکەین بەکارکردن".


AM:11:29:20/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت