موراد قەرەیلان: چی دەبێت با ببێت رۆژئاوا بەتەنها جێناهێڵین


وێستگەنیوز -

موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتیی هەپەگە پەیامێکی تایبەتی بە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە .


موراد قەرەیلان فەرماندەی گشتیی هەپەگە لە پەیامەكەیدا رایگەیاند، ئەوەی پێویست بکات وەک گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیمان بۆ پاراستنی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدەین .

وتيشى، دوور نییە سبەی ئەم شەڕە باشووری کوردستانیش بگرێتەوە و بکرێتە ئامانج.

موراد قەرەیەڵان دووپاتیكردەوە، چ دەبێت با ببێت بەرگری لەڕۆژئاوا دەکەین و بەتەنها جێی ناهێڵین.


AM:11:06:20/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت