لینزی گراهام هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
لینزی گراهام سیناتۆری ئه‌مریكی هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق ده‌كات و داواكاره له پیشڕه‌وییكردنیان به‌ره‌و ناوچه‌كانی هه‌سه‌ده بوه‌ستن و بگه‌ڕێنه‌وه، ده‌شڵێت: "به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی (یاسای قه‌یسه‌ر) به توندترین شێوه".
لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی نزیك له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی:
*ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌رده‌وام بن له پێشڕه‌وی له باكووره‌وه به‌ره‌و ره‌قه، هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزاكانی (یاسای قه‌یسه‌ر) به توندترین شێوه.
*وادیاره له سوریا كه‌س گوێ له من و به‌رپرسانی تری حكومه‌تی ئه‌مریكا ناگرێت.
*ئه‌گه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بێت، نه‌ك هه‌ر سزای تونده‌درێن، به‌ڵكو بۆ هه‌میشه زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و حكومه‌تی نوێی سوریا ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌گه‌ر پێتانوایه ئێمه گاڵته ده‌كه‌ین - به‌رده‌وام بن.
*هه‌وڵم داوه دادپه‌روه‌ر بم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام دیاره كه‌س گوێ ناگرێت. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به‌ریه‌ككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا هه‌بێت و زیانێكی هه‌میشه‌یی به په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و سوریا بگه‌یه‌نیت - به‌رده‌وام بن.
*ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كه رزگار بكه‌ن، بوه‌ستن و بگه‌ڕێنه‌وه.
*هیوادارم ژیرانه بڕیار بده‌ن و هه‌ڵبژێرن.
PM:09:19:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت