هه‌ولێر بڕیاری پشووی دا
وێستگه‌نیوز –
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه سبەی سێشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی "حکومی و ناحکومی" سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر پشووە.
پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ قائیمقامه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌و شه‌پۆله به‌فر و باران بارین و سه‌رما و سۆڵه‌ی ڕووی له ناوچه‌كه كردووه، بڕیاردرا له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی قوتابییان، سبه‌ی سێشه‌ممه 2026.1.20، ته‌نها له ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی و ناحكومی سه‌ربه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر پشووبێت".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "وەک پارێزگای سلێمانی، لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای ڕاوێژکردن بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتیی‌دا بڕیارماندا دوو رۆژ پشووی فەرمی لە هەموو خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی رابگەیەنین".
ئاماژەی بەوەکرد كه "سبەی سێشەممە 20ی کانونی دووەمی 2026 و دووسبەی چوارشەممە 21ی کانونی دووەمی 2026 پشووی فەرمی دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی".
PM:08:59:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت