هه‌سه‌ده: شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێو دۆخێكی ئه‌منیی زۆر مه‌ترسیداردا به‌رده‌وامن
وێستگه‌نیوز -
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رایگه‌یاند كه گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق به‌رده‌وامن له هێرش بۆسه‌ر گرتووخانه‌ی قه‌تان له ره‌قه، ده‌شڵێت "له‌و پێناوه‌شدا 9 شه‌ڕڤانمان شه‌هید بوون و 20ی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌می 2026، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ ڕای گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*ماوه‌ی سێ ڕۆژه هێزه‌كانمان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی داعشی گرتووخانه‌ی قه‌تان بۆ شوێنێكی ئارام، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كان، هاوپه‌یمانان تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییان نه‌ناوه.
*گروپه چه‌كداره‌كانی دیمه‌شق هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر زیندانه‌كه.
*له كاتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا بۆ پاراستنی زیندانه‌كه و ڕێگریكردن له هه‌ڵاتنی داعشه‌كان، شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویداوه.
*ئاماری قوربانییه‌كان تا ئێستا بریتییه له شه‌هیدبوونی 9 شه‌ڕڤان و برینداربوونی 20 شه‌ڕڤانی دیكه.
*شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێو دۆخێكی ئه‌منیی زۆر مه‌ترسیداردا هێشتا به‌رده‌وامن.
PM:06:32:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت