وەزارەتی کارەبا: کارەبا لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم کوژراوەتەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کارەبا لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم کوژراوەتەوە و هۆکارەکەشی خستووەتەڕوو.


لە راگەیەندروێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی درووست بوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".


PM:03:01:19/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت