هەسەدە: سەرەڕای ئاگربەست گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان
وێستگەنیوز-
هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، سەرەڕای ئاگربەست گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان لە هەر سێ ناوچەی عەین عیسا، شەدادێ و رەقە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی کانونی دووەمی 2026، لە راگەیەندراوێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" رایگەیاند، "سەرەڕای ڕێککەوتنی راگەیەندراو بۆ راگرتنی شەڕ و ئەو بەیاننامانەی لەو بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانمان لە هەر سێ ناوچەی عەین عیسا، شەدادێ و رەقە".
ئاماژە بەوەکراوە، "لە ئێستاشدا، شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانمان و ئەو گروپانە لە دەوروبەری زیندانی "ئەقتا" لە ڕەقە بەردەوامە، کە دەستبەسەرکراوانی ڕێکخراوی تیرۆریستی دا*عشی تێدایە؛ ئەمەش پەرەسەندنێکی یەکجار مەترسیدارە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئێمە بۆ ڕای گشتی دوپاتی دەکەینەوە کە ئاستی هەڕەشەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوونە، ئەمەش لە ژێر تیشکی هەوڵەکانی ئەو گروپانە بۆ گەیشتن بە زیندانەکە و کۆنترۆڵکردنی".
هەسەدە دەڵێت، "ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی لێکەوتەی ئەمنی مەترسیدار کە سەقامگیری ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە و ڕێگە بۆ گەڕانەوەی پشێوی و تیرۆر خۆش دەکات".
PM:02:27:19/01/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت