نوێنەری وێستگەنیوز بەشداربوو لە سیمنارێک بە ناونیشانی "میدیا ھۆکارێک بۆ لێکترازان یان کۆکردنەوە"
وێستگەنیوز-
لە ئێوارە چالاکییەکی ھاوبەشدا، لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رێکخراوی دیالۆگ و کولتوور لە سیمنارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەناڵەکانی راگەیاندن و پسپۆڕانی ئەکادیمی بواری میدیا دەمەتەقێیەکی گەرموگوڕ سازکرا لەسەر تەوەرێکی ھەستیاری ئەمڕۆی میدیای کوردی کە ئایا میدیاکەمان ھۆکارێکە بۆ لێکترازان یان کۆکردنەوە و یەکخستنی بۆچوونەکان.
لەنیا بەختیار، بەرپرسی پەیامنێران و تەکنیک لە میدیای وێستگەنیوز وەک نوێنەری وێستگەنیوز ئامادەی سیمنارەکە بوو، مەبەست لەم سیمنارە وەرگرتنی بیرو بۆچونی جیاوازی کەناڵەکان و پسپۆڕانی بواری میدیا بوو، تا بتوانین لەکۆی بۆچوونەکان چەندین راسپاردەی کارکردن و کارپێکردن بەرز بکەینەوە بۆ لایەنە بەرپرسەکان (سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و پەرلەمانی کوردستان) لەناو ئامادەبوواندا ئەندامی لقی سلێمانی، رۆژنامەنووس و پەرلەمانتار ھێرۆ عەتار راسپێردرا تا لەگەڵ دەستبەکاربوونی پەرلەماندا کار بۆ گەیاندنی ئەم راسپاردانە بکات لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەماندا.
وەک دەزانین میدیاکانمان ئێستا مشتومڕ و دەمەتەقێیەکی زۆی دروستکردووە و پێویستە ھەڵوێستە و ھەنگاوی زۆر جدی بۆ راستکردنەوەو چاککردنەوەی بنرێت، کۆبوونەوەی ئەم ئێوارە ھەنگاوێک بوو بەرەو قسە و باس و بەرپرسیارێتی لەسەر ژینگەو ناوەڕۆک و پێناسی میدیا و سۆشیاڵ میدیای کوردیمان.
PM:01:57:19/01/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت