لە سلێمانی دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
پارێزگاری سلێمانی بەهۆی دابەزینی پلەی گەرماوە دوو رۆژ پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیاند.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، "وەک پارێزگای سلێمانی، لەسەر بنەمای راپۆرتی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دوای ڕاوێژکردن بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرێتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان، بەهۆی دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما لە سنووری پارێزگای سلێمانی و، لە پێناوی پاراستنی سەلامەتیی و تەندروستیی گشتییدا بڕیارماندا دوو رۆژ پشووی فەرمی لە هەموو خوێندنگە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی رابگەیەنین".
ئاماژەی بەوەکرد، "سبەی سێشەممە 20ی کانونی دووەمی 2026 و دووسبەی چوارشەممە 21ی کانونی دووەمی 2026 پشووی فەرمی دەبێت لە ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی".
PM:12:45:19/01/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت