هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن دیپلۆماتكارێكی ئێرانی له جنێف داوای په‌نابه‌ری سیاسی كردووه
وێستگەنیوز-
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، دیپلۆماتكارێكی دیاری ئێران كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی وڵاته‌كه‌ی، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف كار ده‌كات، له رژێمی ئێرانی جیابووه‌ته‌وه و له سویسرا داوای په‌نابه‌ری سیاسی كردووه.
له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی "ئێران ئینته‌رناسیۆنال" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه هاوشان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ر فراوانه‌كان له ئێران، عه‌لی ره‌زا جیرانی حوكم ئاباد، دیپلۆماتكاری ئێرانی له باره‌گای ئه‌وروپای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف، شوێنی كاره‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و له سویسرا داوای په‌نابه‌ری كردووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه دیپلۆماتكاره‌كانی جنێفه‌وه رایگه‌یاندووه جیرانی حوكم ئاباد، كه پله‌ی راوێژكاری یه‌كه‌م و پۆستی وه‌زیری رێگه‌پێدراو/ مفوض هه‌یه و وه‌ك نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران له باره‌گای ئه‌وروپای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه بنكه‌كانیان له جنێفه، كاریكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی داوای مافی په‌ناری له ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرا كردووه.
PM:12:04:19/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت