کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوو شەممە 19ی کانونی دووەمی 2026، ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە دوانیوەڕۆ کاریگەری ئەو شەپۆڵەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە دووبارە چالاک دەبێتەوە بارانبارین لە سەر ناوچە جیاجیاکان بە شێوەی نمە باران دەستپێدەکاتەوە لەگەڵ بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان سنوورییەکان، ئیداەی راپەڕین و بەشێک لە ئیدارەی سۆران رێژەی دابارینی زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی تر، شێوازی دابارینی مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10 پلەی سیلیزی
پیرمام : 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
دهۆک : 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
ئاماژە بەوەکراوە، "سبەى سێشەممە 20ی کانونی دووەمی 2026، بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیان لەسەر زۆربەی ناوچەکەمان کۆتای دێت و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە جگە لە بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە) کەمێک دابارینی دەبێت، پاشان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بە گشتی کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-4) پلەی سیلیزی بە تایبەت نزمترین پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
سۆران : 4 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :6 پلەی سیلیزی
دهۆک :6 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 7 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەگەڵ کاریگەری ئەم شەپۆڵە ئەم شەو پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەم نزم بوونەوەیە سبەی زیاتر دەبێت".
AM:11:02:19/01/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت