وێستگەنیوز مەرجەکانی گۆڕان - کوردسات بۆ بەشداریکردن لە هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ ئاشکرا دەکات
وێستگەنیوز - تایبەت
سەرچاوەیەکی باڵا لەبزووتنەوەی گۆڕان مەرجەکانی بزووتنەوەی گۆڕان - کوردسات ی بۆ وێستگەنیوز ئاشکراکرد.
سەچاوەکە وتی، "سەرەکیترین مەرجی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیە کە یەکێتی ئیعتراف بە دواهەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەکە بکات کە لەبەرژەوەندی گۆڕانی کوردسات یەکلابووەوە".
سەرچاوەکە وتیشی، "بێجگە لەو مەرجە مەرجێکی ترمان ئەوەیە کە هاوپەیمانێتییەکە لەدژی حزبەکانی تر بەکارنەهێنرێت تەنها کار بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی لەکوردستان بکات و هاوسەنگی هێز لەکوردستان بەدەستبهێنێت".
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بزووتنەوەی گۆڕان - کوردسات چاوەڕوانی ئەوەن کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانیان بکات و وەک ڕایگەیاندبوو سەردانی حزبەکان دەکات، ئەوکات بە فەرمی مەرجەکانی بزووتنەوەکەی پێشکەش دەکەن .
ئەمەش لەکاتێکدایە، تاکە پەرلەمانتارەکەی بزووتنەوەی گۆڕان لای ئەو باڵەی بزووتنەوەی گۆڕانە کەئێستا بارەگاکەی لە گەرەکی کوردساتە.
AM:10:03:19/01/2026
ئهم بابهته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت