موقته‌دا سه‌در هۆشداری به كورد ده‌دات
وێستگه‌نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه هۆشداری دا و رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی له سوریا رووده‌دات بابه‌تێك نییه كه به ساده‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و پێویسته ده‌ستبه‌جێ سنوره‌كان و ده‌روازه‌كان بپارێزن، ئامۆژگاری هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات كه "ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ نه‌كه‌ن، چونكه ئه‌وه ده‌بێته بیانوو بۆ تیرۆر له خاكی عێراقدا".
ئه‌مشه‌و موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه له پلاتفۆڕمی "X" په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "ململانێ و كێبڕكێكانتان له‌سه‌ر ئه‌م دنیا فانییه واز لێ بهێنن و سه‌رنج بده‌نه ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رتان ده‌گوزه‌رێت، چونكه نه خودا و نه مێژو به‌زه‌ییان پێتاندا نایه‌ته‌وه".
سه‌در ده‌ڵێت: "نابێت عێراق فه‌رامۆش بكرێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تای كۆتایی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "ئه‌وه‌ی له سوریا و له نزیك سنووره‌كانی عێراق روده‌دات، بابه‌تێك نییه كه به ساده‌یی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، پێویسته بابه‌ته‌كه به هه‌ند وه‌ربگیرێت، چونكه مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌یه و تیرۆر له‌لایه‌ن ئیستیكباری جیهانییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "پێویسته له‌سه‌رتان ده‌ستبه‌جێ سنووره‌كان و ده‌روازه‌كان بپارێزن و هه‌ر ئێستا و به‌په‌له هێزی پشتیوانی بنێرن".
رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه هۆشداری به سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئامۆژگاری هێزه سیاسییه‌كان له باكووری عێراق ده‌كه‌م كه ده‌ستوه‌ردانی راسته‌وخۆ نه‌كه‌ن، چونكه چونكه ئه‌مه بیانوویه‌ك ده‌داته تیرۆر بۆ پێشێلكردنی خاكی عێراق و هێرشكردنه سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كانمان".
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا رێككه‌وتنێكی گشتگیری ئاگربه‌ست و یه‌كگرتنی ته‌واو له نێوان حكومه‌تی سوریا و هه‌سه‌ده راگه‌یاند.
PM:10:24:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت