قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ر دوو حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و فیدراڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له ئه‌ندرۆ بیزڵی، كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیا له هه‌رێم و پێكه‌وه تاووتوێی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هه‌ردوولایان كرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا له باره‌ی پێكهێنانی هه‌ر دوو حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و حكومه‌تی نوێی فیدراڵ.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه كه "ده‌بێت ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ر دوو حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و فیدراڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان بێت و پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری عێراق و كوردستان".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دۆخی سوریا كرا. له‌مباره‌یه‌شه‌وه قوباد تاڵه‌بانی نیگه‌رانی خۆی له په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و حكومه‌تی سوریا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی جدی بدات بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و هه‌نگاوی جدیش بنێن بۆ دابینكردن و گه‌ره‌نتیكردنی مافه‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی سوریایه‌كی سه‌ربه‌خۆ و دیموكراتیدا.
PM:08:32:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت