وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا ئاگربه‌ستی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئاگربه‌ست له ته‌واوی به‌ره‌كانی شه‌ڕ راده‌گه‌یه‌نن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له نێوان ئه‌حمه‌د ئه‌لشه‌رع و هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدا كراوه، ئاگربه‌ست له هه‌موو به‌ره‌كان و وه‌ستاندنی ته‌واوه‌تی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له هه‌موو ناوچه‌كانی پێكدادان راده‌گه‌یه‌نین.
*ئه‌مه‌ش رێگه خۆشكردنه بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی سه‌لامه‌ت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیاندا.
*داوا له پیاوانی سوپای عه‌ره‌بی سوریا ده‌كه‌ین كه له ئاست ئه‌وپه‌ڕی متمانه و به‌رپرسیارێتیدا بن بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری.
PM:07:37:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت