رێككه‌وتنی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز –
ئەحمەد شەرع سه‌رۆكی كاتی سوریا رێككه‌وتنێكی 14 خاڵی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راگه‌یاند به‌مشێوه‌یه:
یه‌كه‌م: ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێ و گشتگیر له هه‌موو به‌ره‌كان و هێڵه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته سه‌ربازییه‌كانی هه‌سه‌ده بۆ رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات وه‌ك هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایی بۆ دووباره بڵاوبوونه‌وه.
دووه‌م: راده‌ستكردنی ته‌واوه‌تی و ده‌ستبه‌جێی كارگێڕی و سه‌ربازیی پارێزگاكانی دێره‌زوور و ره‌ققه بۆ حكومه‌تی سووریا. ئه‌مه گواستنه‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه و بنكه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی ده‌ستبه‌جێی مه‌رسوومه‌كان بۆ جێگیركردنی فه‌رمانبه‌رانی ئێستا له ناو وه‌زاره‌ته پسپۆڕه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریادا.
سێیه‌م: تێكه‌ڵكردنی هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان له پارێزگای حه‌سه‌كه له ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی سووریا و پێكهاته كارگێڕییه‌كانی.
چواره‌م: حكومه‌تی سووریا كۆنتڕۆڵی هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان، كێڵگه نه‌وتییه‌كان و كێڵگه‌كانی گاز له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات، كه پاراستنیان له‌لایه‌ن هێزه رێكخراوه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كان بۆ ده‌وڵه‌تی سووریا، له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنی بارودۆخی تایبه‌تی ناوچه كوردییه‌كان.
پێنجه‌م: تێكه‌ڵكردنی ته‌واوه‌تیی هه‌موو كارمه‌ندانی سه‌ربازی و ئه‌منیی هه‌سه‌ده له ناو پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای "تاكه‌كه‌سی" له دوای وردبینیی ئه‌منیی پێویست، له‌گه‌ڵ پێدانی پله‌ی سه‌ربازی، شایسته داراییه‌كان و پێداویستییه لۆجستییه‌كان.
شه‌شه‌م: سه‌ركردایه‌تیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) پابه‌ند ده‌بێت به دووركه‌وتنه‌وه له گرتنه‌خۆی پاشماوه‌كانی رژێمی پێشوو له ناو ریزه‌كانی خۆیدا و، دابینكردنی لیستی ناوی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له پاشماوه‌كانی رژێمی پێشوون و له ناوچه‌كانی باكووری روژهه‌ڵاتی سووریادا هه‌ن.
حه‌وته‌م: ده‌ركردنی مه‌رسوومێكی سه‌رۆكایه‌تی بۆ دامه‌زراندنی به‌ربژێرێك بۆ وه‌رگرتنی پۆستی پارێزگاری حه‌سه‌كه، وه‌ك دڵنیاییه‌ك بۆ به‌شداریی سیاسی و نوێنه‌رایه‌تیی نێوخۆیی.
هه‌شته‌م: نه‌هێشتنی بوونی سه‌ربازیی قورس له شاری كۆبانی و، پێكهێنانی هێزێكی ئه‌منی كه له دانیشتووانی شاره‌كه، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی هێزێكی پۆلیسی ناوخۆیی كه له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی سووریا بێت.
نۆیه‌م: تێكه‌ڵكردنی ئه‌و ئیداره‌یه‌ی به‌رپرسه له دۆسیه‌ی زیندانیانی داعش و كه‌مپه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه‌ی به‌رپرسن له پاراستنی ئه‌م شوێنانه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سووریا، به جۆرێك حكومه‌تی سووریا به‌رپرسیارێتیی ته‌واوه‌تیی یاسایی و ئه‌منی به‌رامبه‌ریان بگرێته ئه‌ستۆ.
ده‌یه‌م: په‌سندكردنی لیستی ئه‌و به‌ربژێرانه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تیی هه‌سه‌ده‌وه پێشكێش ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته باڵاكانی سه‌ربازی، ئه‌منی و مه‌ده‌نی له ناو پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا بۆ دڵنیابوونه‌وه له هاوبه‌شیی نیشتمانی.
یازده‌یه‌م: پێشوازیكردن له مه‌رسوومی سه‌رۆكایه‌تی ژماره 13ی ساڵی 2026، كه دان به مافی كولتوور و زمانی كورد دا ده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی په‌یوه‌ست به مافه‌كان و پرسه مه‌ده‌نییه‌كان - له‌وانه كێشه‌ی كه‌سانی تۆمارنه‌كراو/بێ وه‌ڵاتینامه و داواكارییه‌كانی مافی خاوه‌ندارێتیی كه‌ڵه‌كه‌بووی ده‌یه‌كانی رابردوو.
دوازده‌یه‌م: هه‌سه‌ده پابه‌ند ده‌بێت به ده‌ركردنی هه‌موو سه‌ركرده و ئه‌ندامه ناسووریاییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی كۆماری عه‌ره‌بیی سووریا بۆ دڵنیابوونه‌وه له سه‌روه‌ری و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی.
سێزده‌یه‌م: ده‌وڵه‌تی سووریا پابه‌ند ده‌بێت به به‌رده‌وامبوون له جه‌نگی دژی تیرۆر (داعش) وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، بۆ دڵنیابوونه‌وه له ته‌ناهی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه.
چوارده‌یه‌م: كاركردن به‌ره‌و لێكتێگه‌یشتنه‌كان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامیی شكۆمه‌ندانه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌كانی عه‌فرین و شێخ مه‌قسوود بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆككۆماری كۆماری عه‌ره‌بیی سووریا
مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات
PM:07:15:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 724
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت