ئەحمەد شەرع: سبه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی كۆده‌بمه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سەرۆکی کاتی سوریا رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" كۆده‌بێته‌وه، ده‌شڵێت: "دەسەڵاتی دەوڵەت دەبێت بگاتە هەموو پارێزگاکان".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18ی كانوونی دووه‌می 2026، ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "بڕیار بوو ئه‌مڕۆ پێشوازی له مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بكه‌م، به‌ڵام به‌هۆی ناله‌باریی دۆخی كه‌شوهه‌وا و ئاسته‌نگی هاتووچۆوه، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ سبه‌ی دواخراوه".
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رجه‌م دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراو و ناكۆكییه‌كانی نێوان حكومه‌ت و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات چاره ده‌كرێن و ئاگر بەست و ڕاگرتنی شەڕ ڕادەگەیەنرێ.
وتیشی: "دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پارێزگاكانی دێره‌زوور، ره‌قه و حه‌سه‌كه و ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رۆكی كاتی سوریا داواشی له هۆزە عه‌ره‌به‌کان كرد دان بەخۆیاندا بگرن و كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر رووداو و پێشهاته‌كان نه‌بێت.
PM:06:49:18/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت