قوباد تاڵەبانی بۆ تۆم باراک: پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە سوریا پشتگیری کورد بکەن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانونی دووەمی 2026، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا کۆبووەوە.


قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، "لە دیدارم لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، وەبیرم هێنایەوە گەلی کورد لە رۆژئاوای کوردستان دوای سەدەیەک لە سەرکوت و بێمافی و حاشالێکردن داوای گەرەنتیکردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان دەکەن، ئەوان هاوپەیمانێکی کاریگەری ئەمریکا و رۆژئاوا بوون لە تێکشکاندنی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستیی جیهان".

قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، پێویستە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیری کورد بکەن تا لە چوارچێوەی سوریایەکی سەربەخۆ و دیموکراتیدا مافەکانیان پارێزراوبێت.


PM:03:53:18/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو