مەسعود بارزانی: هیوادارین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات رابگیرێن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانونی دووەمی 2026، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، "سەبارەت بە دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی سوریا و لە چوارچێوەی هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، دوێنێ كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی گرنگمان لەگەڵ نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری سوریا و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سەرۆكی ئەنەكەسە هەبوو".


ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارین بە زووترین كات ئەو شەڕ و ئاڵۆزی و گرژییانە ڕابگیرێن كە ئێستا لەنێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ئارادایە و هەموو لایەك بۆ ئەو رێككەوتنانە بگەڕێنەوە كە پێشتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەییشتن بە سەقامگیری لەنێوان لایەنەكانی سوریا بەستراون".

ئەوەشی خستەڕوو، "دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سوریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی ئیجابی و ئاراستەی دروست دەزانین و هیوادارین ببێتە زەمینەیەك بۆ ئەوەی بە رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەوڵەمەند بکرێت و بە شێوەیەکی یاسایی و دەستوری، گەرەنتیی مافەكانی گەلی كوردی لەسەر بنیات بنرێت".


PM:02:12:18/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت