بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتیی راگەیاند


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتیی راگەیاند و داوای "شەڕی مان و نەمان" دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی کانونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، بەهۆی هەڕەشەکانەوە دۆخی نائاسایی و چەک هەڵگرتنی گشتیی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی جەزیرە و کۆبانێ، ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک بن و جەخت کراوەتەوە، "هێزەکانی سوریای عەرەبی هێرشێکی فراوانی کردووە و داواکارین هەموو خەڵک چەک هەلگرێت یان دەمرین یان دەمێنین".


AM:10:50:18/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت