نێچیرڤان بارزانی بۆ تۆم باراک: پێويسته له داهاتووى سوريادا مافه‌كانى گه‌لى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو بێت
وێستگەنیوز-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی کانونی دووەمی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له تۆم باراك، نوێنه‌رى دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروبارى سوريا و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سوريا و دوايين گۆڕانكارييه مه‌يدانى و سياسييه‌كان، تاوتوێ كران، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ڕێگەچاره‌ی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات و بۆ گه‌يشتن به ئاشتى و سه‌قامگيرى، پێويسته هه‌موو لايه‌ك په‌نا بۆ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن ببه‌ن.
شاندى ميوان ستايشى رۆڵ و هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ نێوهندگيريى نێوان لايه‌نه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى گرژييه‌كان.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاسكردنى رۆڵى كاراى ئه‌مه‌ريكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێويسته له داهاتووى سوريادا مافه‌كانى گه‌لى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.
گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له سوريا بۆ ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
PM:10:36:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت