یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز –
وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند كه نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ باشه و بڕیاری خۆیانه و رێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرن، ده‌شڵێت: "بڕیاری ئۆپۆزسیۆنبوونمان داوه و ئه‌و بڕیاره هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه".
سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه:
*هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به باش ده‌زانین.
*نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ باشه و بڕیاری خۆیانه و رێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرین و ئومێد ده‌كه‌ین ببێته مایه‌ی كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت.
*ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونمان داوه و ئه‌و بڕیاره هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
PM:03:40:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت