كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆتاییهات و رێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له شاری سلێمانی بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆتاییهات و رێككه‌وتن.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا
له كۆنگره‌كه‌دا
بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند:
*ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحیدم به‌لاوه په‌سه‌ند بوو.
*ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێمه بۆ دژایه‌تی كه‌س نییه.
*سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نێك ده‌كه‌ین. كاكه حه‌مه ره‌نگه ئاماده‌نه‌بێت بێته ناوئه‌م رێككه‌وتنه‌ی ئێمه.
*هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵك چاك بكرێت.
*له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ فراكسیۆنه‌كانمان رێكخستووه.
*ئه‌وه‌ی نایه‌ته ناو ئه‌م رێككه‌وتنه، رازیه به‌مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه.
*ده‌بینه به‌شێك له حكومه‌ت و ئیشه‌ڵا حكومه‌ت ده‌گرینه ده‌ست.
*هیچ رێككه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ پارتی نییه.
*غه‌ڵه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه رێكنه‌كه‌وین، غه‌ڵه‌ته‌كه ئه‌وه‌نییه ئێمه رێكبكه‌وین.
*ئیشه‌ڵا له‌گه‌ڵ پارتی رێكده‌كه‌وین و حكومه‌تێك دروست ده‌كه‌ین.
*یه‌كێتی له‌ناو حكومه‌ت نه‌بوایه دۆخه‌كه خراپتر ده‌بوو.
لای خۆیه‌وه
شاسوار عه‌بدولواحید وتی:
*حوكمڕانی هه‌رێم خراپه و دۆخی خه‌ڵك و بازاڕ زۆر خراپه.
*رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سه‌ر بگرێت، باڵانسی هێز ده‌گێڕینه‌وه.
* ئێمه داوای هیچ دهستكهوتێكێكی سیاسی و كه‌سیمان نه‌كردووه و ده‌مانه‌وێت گۆڕانكاری بكرێت.
*پرۆژه‌كه‌مان بۆ شه‌فافیه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه‌یه بۆ په‌رله‌مان و ده‌بێت داهاتی نه‌وت و خاڵه سنووریه‌كان بگه‌ڕێته‌وه ناو بودجه.
*ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پرۆژه‌كه‌مان بۆ لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی راگه‌یاندووه.
*ناكرێت تا كۆتایی پارتی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێم بێت.
*هه‌موومان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی فریا نه‌كه‌وین، ره‌نگه هه‌موو ئه‌وه‌ی هه‌مانه له‌ده‌ستی بده‌ین.
*ئه‌م رێككه‌وتنه بۆئه‌وه‌یه حوكمڕانییه‌كی باشتر بێت و بۆ دژایه‌تی كه‌س نییه.
PM:01:23:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت