شاندی باڵای یه‌كێتی و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له كۆبوونه‌وه‌دان
وێستگه‌نیوز –
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له شاری سلێمانی بۆ تاووتوێكردنی پێشهاته‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی پێكرد.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاندی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی گه‌یشته باره‌گای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له گوندی ئه‌ڵمانی له شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن شاسوار عەبدولواحید و شاندی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشوازییان لێكرا.
دواتر كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌دوو حزبه ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید تاوتوێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌دوای كۆنگره‌كه هه‌ردولا ڕاگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه.
AM:11:45:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت