وۆڵ ستریت جۆرناڵ: شه‌رع پلان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی هه‌سه‌ده داده‌نێت، ئه‌مریكاش هه‌ڕه‌شه ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد كه ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریا پلان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی به‌رفراوان دژ به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به پاڵپشتی توركیا داده‌ڕێژێت، ئه‌مه‌ش ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ره‌نگه ئه‌مه ئاسایش و سه‌قامگیری سوریا تێكبدات.
رۆژنامه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه كه به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا نیگه‌رانن له‌وه‌ی هێرشێكی نوێی سه‌ربازیی سوریا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، ببێته هه‌ڵمه‌تێكی فراوانتر دژی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ناسه‌قامگیركردنی سوریا و زیاتر دابه‌شكردنی دوو هاوبه‌شی ئه‌منیی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا كه شه‌ڕی داعش ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكی، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی كه شه‌رع به پاڵپشتی سوپای توركیا پلانی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان و فره‌به‌ره‌یی هه‌یه، له‌دژی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له لادێكانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر رووباری فوراتدا درێژببێته‌وه بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه واشنتۆن هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ر دیمه‌شق به‌رده‌وام بێت له هێرشه گه‌وره‌كه، سزاكانی یاسای قه‌یسه‌ر به‌سه‌ر حكومه‌تی سوریادا ده‌سه‌پێنێته‌وه.
ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌كات بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كه زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌وێ جێگیركراون.
رۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه، "وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌ختی دۆخه‌كه، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشتوونه‌ته شاری دێرحافر بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كۆببنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له پێكدادانی خوێناوی دێت"، به‌پێی وته‌ی تیم هۆكینز وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا.
یاسادانه‌ران و به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئه‌مریكا به تایبه‌تی نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه به‌ره‌و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ته‌شه‌نه بكات، ئه‌و شه‌ڕڤانه كوردانه‌ی كه پاسه‌وانی سه‌دان دیلی داعش ده‌كه‌ن له گرتووخانه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه‌كانیان ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵاتنی زۆرێكیان.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه كه هه‌ڕه‌شه‌یان كردووه، ئه‌گه‌ر دیمه‌شق به‌رده‌وام بێت له هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌ی، سزاكانی یاسای قه‌یسه‌ر به‌سه‌ر حكومه‌تی سوریادا ده‌سه‌پێننه‌وه.
پێشتر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند كه وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی نیازپاكی به‌ره‌و ته‌واوكردنی یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سوریا، هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌به‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات ده‌كشێننه‌وه.
AM:09:55:17/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 404
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت