حاكم شێخ له‌تیف: مه‌رسومه‌كه‌ی شه‌رع دانی نه‌ناوه به كورد وه‌ك گه‌لێك
وێستگه‌نیوز –
حاكم شێخ له‌تیف پسپۆڕی بواری یاسا و په‌رله‌مانتاری پێشوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق چه‌ند سه‌رنجێكی له‌سه‌ر مه‌رسومه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌باره‌ت به مافی كورد له سوریا ژماره 13 ساڵی 2026 خسته‌ڕوو ده‌ڵێت: "وه‌ك بنه‌ما، دان پیانانێكی ره‌سمی ده‌وڵه‌تی باشه"، به‌ڵام:
1ـ ده‌بوایه له ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێ بدایه نه‌ك به مه‌رسوم.
2- ماده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م كه باسی شوناسی رۆشنبیری و هاوڵاتی و فره‌یی كلتوری ده‌كات ئینشائین و هیچ به‌هایه‌كی كرده‌ییان نییه، جگه له‌وه دانی نه‌ناوه به كورد وه‌ك گه‌لێك و ده‌ڵێت هاوڵاتیانی كورد به‌شێكن له گه‌لی سوری.
3ــ مافی خویندنی كردووه به ئیختیاری و ته‌نها له‌و ناوچانه‌ی كه كورد رێژه‌یه‌كی (ملحوز) سهرنجداریان هه‌یه. ئه‌م زاراوه‌یش ناڕۆشنه و ده‌بوایه ئیلزامی بوایه و له هه‌موو شوێنێك كوردی لێیه بتوانن به كوردی بخوێنن.
4ـدانی ناوه به گێڕانه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه بۆ كوردانی سوریا كه به گوێره‌ی ئاماری 1962 له ره‌گه‌زنامه بێبه‌ش كراون، به‌ڵام باسی گۆڕانكاری دیمۆغرافی و پشتێنه‌ی عه‌ره‌بی و گێڕانه‌وه‌ی زه‌وی موڵكی كورد و گێڕانه‌وه‌ی كورد بۆ سه‌ر موڵكی خۆی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده‌ی نه‌كردووه بۆ شوێنی ئه‌سڵی خۆیان كه هه‌ر ئه‌و ساڵه بڕیاریان لێدرا و دواتر جێبه‌جێكراو كوردی له حه‌سه‌كه كرد به كه‌مینه یان نیوه.
5ـ كورد ته‌نها مافی رۆشنبیری و زمانی نییه، به‌ڵكو كورد وه‌ك گه‌لێك مافی سیاسی هه‌یه. ئه‌م مه‌رسومه مافه سیاسییه‌كانی كوردی پشتگوێ خستووه.
6ـ باسی شێوازی ئیداره‌دانی ناوچه‌كانی نه‌كردووه.
7ـ ئه‌م مه‌رسومه له زروفی ئاسایی‌دا له دایك نه‌بووه بۆیه جێگای متمانه نییه. له كاتیكدا كه جه‌نگی راگه‌یاندووه دژی هه‌سه‌ده ئه‌م مه‌رسومه‌ی ده‌ركردووه وه‌ك بڵێی بۆ بڕینی بیانوو یان بۆ ئه‌وه‌ی كورد له قه‌سه‌د جیا بكاته‌وه.
تا راده‌یه‌ك له یاسای حوكمی زاتی كارتۆنیه‌كه‌ی 1974ی به‌عس ده‌چێت كه یه‌ك لایه‌نانه ئه‌و یاسایه‌ی ده‌ركرد و له هه‌مان كاتیش‌دا شه‌ڕی له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵگیرساند.
PM:11:33:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت