لینزی گراهام: كورده‌كانی سوریا، به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن


وێستگه‌نیوز – 
لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه‌ تادێت نیگه‌رانییه‌كانی زیاتر ده‌بن له‌وه‌ی‌ حكومه‌تی سوریا هێز دژی‌ كورده‌كان به‌كارده‌هێنێت، ده‌شڵێت: "كورده‌كانی سوریا، به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن".


لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی نزیك له‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ پلاتفۆڕمی‌ (X) دووباره‌ پۆستی كرده‌وه‌ و نووسیویه‌تی‌:

*كورده‌كانی رۆژاڤا چاودێری نزیكه‌ی 9 هه‌زار له‌ خراپترین خراپترینه‌كانی داعش ده‌كه‌ن له‌ زیندانه‌كانیاندا.

*له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ره‌كی ئاسایشی نیشتمانیی ئێمه‌دایه‌ كه‌ ئه‌م زیندانیانه‌ نه‌چنه‌وه‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕ.

*هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێداوه‌، تادێت نیگه‌رانییه‌كانم زیاتر ده‌بن كه‌ حكومه‌تی نوێی سوریا هاوئاواز ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركیا بۆ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی دژی كورده‌كانی سوریا، كه‌ به‌هێزترین هاوپه‌یمانی ئێمه‌ن له‌ شكستی به‌رده‌وامی داعش له‌ سوریا. 

*پشتگیری له‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ هه‌لێك به‌ حكومه‌تی نوێی سوریا بدرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان له‌ دژی كورده‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریاوه‌ به‌ پشتیوانی توركیا زیادبكه‌ن، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروستكردنی دینامیكیه‌تێكی ته‌واو نوێ. 

*پێم وایه‌ له‌ ئه‌مریكا پشتگیرییه‌كی به‌رفراوان و قووڵی دوولایه‌نه‌ (كۆماری و دیموكراته‌كان) هه‌یه‌ بۆ كردار نواندن له‌ دژی هێرشێكی وه‌ها. 
*ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ من یان هه‌ر هاوكارێكم دڵخۆشین - له‌م قۆناغه‌دا – به‌وه‌ی دیله‌كانی داعش له‌ بری كورد له‌لایه‌ن سوپای سوریا یان توركیاوه‌ پاسه‌وانی بكرێن، به‌داخه‌وه‌ هه‌ڵه‌ن. با بژارده‌كه‌تان ژیرانه‌ بێت.


PM:10:55:16/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت