سبه‌ینێ بافڵ تاڵه‌بانی و شاسوار عه‌بدولواحید كۆده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوز - تایبه‌ت
بڕیاره سبه‌ی شه‌ممه، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بكات له‌گوندی ئه‌ڵمانی شاری سلێمانی و پێكه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار كۆببنه‌وه.
په‌یجی فانه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی ئه‌مشه‌و له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ گرنگی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ته‌نها به‌دوو وشه نوسیویانه : ڕۆژی شه‌ممه
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌كاتێكدایه كه‌دوێنێ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ شاسوار عه‌بدولواحید داوای له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد هاوپه‌یمانێتییه‌ك پێكبهێنن تاوه‌كو هاوسه‌نگی هێز بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان ، هه‌ر دوا به‌دوای ئه‌وه‌ش وه‌ك بافڵ تاڵه‌بانی له‌په‌یامێكی ڤیدیۆیدا به‌شاسوار عهبدولواحیدی ووت كه‌یه‌كێتی ئاماده‌ی شه‌ممه دێین سه‌ردانتان ده‌كه‌ین و كۆبونه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ سازده‌كه‌ین.
ئه‌م داوایه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی گۆمی مه‌نگی سیاسی هه‌رێمی كوردستانی شڵه‌قاندو هه‌ر زوو پارتی ڕایگه‌یاند كه ناتوانن به‌بێ پارتی وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م حكومه‌ت پێكبهێنن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز سبه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی خۆی و وه‌فدێكی باڵا سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید كۆده‌بنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه‌نیوز له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ورده‌كاری پڕۆژه‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید تاوتوێ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه له‌دوای كۆنگره‌كه هه‌ردولا ڕاگه‌یاندراوێك له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه بڵاو بكه‌نه‌وه.
وێستگه‌نیوز زانویه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تاوه‌كو ئێستا له‌سه‌ر داواكه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید كۆنه‌بوونه‌ته‌وه به‌ڵام ناراسته‌وخۆ له‌گروپه جیاوازهكانیاندا لهوهتس ئه‌پ به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی باشیان له‌قه‌ڵه‌مداوه.
له‌دوێنێ وه به‌شێكی زۆر لهكادرهكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به كارێكی گرنگ له‌قه‌ڵه‌مداوه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌باشترین ده‌رفه‌ته بۆ هاوسه‌نگكردنه‌وه‌ی هێز له‌هه‌رێمی كوردستان .
به‌شێكی تری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌و لێدوانه‌ی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لێدهدهنه كه‌پێشتریش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه ده‌بێت ئۆپۆزسێۆن به‌شداربێت لهگۆڕانكاری ده‌سه‌ڵات و ده‌سته‌و وه‌سان نابێت دابنیشن. ئه‌مه‌ش وه‌ك ڕاكێشانی سه‌رنجی هاوڵاتیان به‌لای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌شدار ده‌بێت له‌گۆڕانكاریدا ئه‌مه ده‌رفه‌ته.
وێستگه زانیویه‌تی كه سبه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید ورده‌كاری پڕۆژه‌كه بۆ بافڵ تاڵه‌بانی و وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی ڕوندهكاتهوه.
PM:08:56:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 2064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت