سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر: دیمه‌شق بۆته دیلی توركیا و سیاسه‌ت و مه‌رجی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێده‌كات
وێستگه‌نیوز
نووسه‌ر و‌ر ۆژنامه‌نووس سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر رایگه‌یاند كه هه‌سه‌ده و دیمه‌شق له‌گفتوگۆدان، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: "گرفتی گه‌وره‌ی كورد له‌سوریا زیاتر له‌گه‌ڵ توركیایه نه‌ك دیمه‌شق كه بۆته دیلی توركیا و سیاسه‌ت و مه‌رجی ئه‌نقه‌ره جێبه‌جێده‌كات".
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر له نووسینێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "چه‌ند رۆژێكه به‌نێوانگری ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و دیمه‌شق له‌گفتوگۆدان بۆ گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌باره‌ی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه سه‌ربازیانه‌ی چه‌ند رۆژه، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن".
ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت: "جگه هێزه میلیشیاكانی ئه‌حمه‌د شه‌رع، هێزێكی زۆری میلیشیاكانی سه‌ربه توركیاش هێنراونه‌ته ده‌وروبه‌ری دێر حافر له‌به‌ری رۆژئاوای فورات له‌ناوه‌ڕاستی سوریا بۆ په‌لاماردانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، به‌ڵام ئه‌مریكا تائێستا رێگربووه له‌هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی 10 ئادار كه تا كۆتایی 2025 بوو، ئه‌و ئاڵۆزیی و پشێویه‌ی ئێستای سوریا پێشبینیكراوبوو. گرفتی گه‌وره‌ی كورد له‌پرسی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ توركیابوو نه‌ك دیمه‌شق، چونكه توركیا پێداگری ده‌كرد رێككه‌وتنه‌كه به‌وشێوه‌یه جێبه‌جێبكرێت كه ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌تایبه‌ت داوای ده‌كرد هێزه‌كانی سوریا چهكبكرێن و تێكه‌ڵ به‌سوپای سوریا ببن له‌كاتێكدا دیمه‌شق خاوه‌نی سوپایه‌كی نیشتیمانیی نییه، به‌ڵكو ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی ژماره‌یه‌ك گروپی چه‌كدارن و رێكنه‌خراون".
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر "له‌دوای رووداوه‌كانی حه‌له‌ب، توركیا پلانی هه‌یه چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی و چاودێریی له‌ناوچه‌كانی دێر حافرو دێرزۆر دابنێت. هاوكات فشار له‌دیمه‌شق ده‌كات هه‌رچۆنێك بێت كورد ناچار بكات له‌شاره عه‌ره‌بنشینه‌كانی به‌ری رۆژهه‌ڵاتی فورات بكشێته‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان، توركیاش له‌وناوچانه بنكه‌ی سه‌ربازیی دابمه‌زرێنێت هه‌روه‌كچۆن له‌ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دایمه‌زراندوون. بۆئه‌م مه‌به‌سته هه‌زاران چه‌كداری گروپه توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی ناردۆته حه‌له‌ب بۆ پشتیوانیی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ئێستا ده‌یانه‌وێ په‌لاماری بده‌ن. له‌م شه‌ڕو گرژیانهشدا وڵاتانی كه‌نداو پشتیوانی ئه‌حمه‌د شه‌رع ده‌كه‌ن و ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندنی گه‌وره‌یان دژ به‌كورد ده‌ستپێكردووه، به‌تایبه‌ت سعودیه‌و قه‌ته‌رو ئیمارات، به‌ڵام هاتنی ئه‌مڕۆی تیمێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ دێر حافر ئاماژه‌یه‌كی ئیجابییه بۆ رێگریكردن له‌شه‌ڕو پێكدادان".
نووسیویشیه‌تی: "گرفتی كورد (هه‌سه‌ده) له‌سوریا جگه له‌حكومه‌تی دیمه‌شق، له‌گه‌ڵ توركیا‌و ئه‌مریكایه، چونكه له‌لایه‌ك توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك فشار له‌دیمه‌شق ده‌كات هێزه‌كانی هه‌سه‌ده چه‌ك دابنێن و هیچ تایبه‌تمه‌ندێتیان نه‌بێت، یاخود لایه‌نیكه‌م به‌م قۆناغه له‌شارو ناوچه‌كانی ده‌كه‌ونه باشوری رۆژئاوای رێڤه‌به‌ری بكشێنه‌وه، دیمه‌شقیش بۆته دیلی سیاسه‌ت و داخوازیه‌كانی توركیا. له‌لایه‌كی دیكه ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی روون نییه، به‌تایبه‌ت تۆم باراك نوێنه‌ری نوێی ئه‌مریكا بۆ سوریا، رۆڵێكی خراپ ده‌گێڕێت له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، به‌وپێیه‌ی په‌یوه‌ندی تایبه‌ت و گوماناوی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا هه‌یه".
ئه‌و نووسه‌ره باس له‌وه ده‌كات كه "به‌پێی دوایین زانیاریی، پێناچێت كورد ئه‌وه‌نده گرفتی له‌گه‌ڵ چۆڵكردنی دێرحافر هه‌بێت كه‌ده‌كه‌وێته به‌ری رۆژئاوای فورات، به‌ڵام داوایكردووه ئه‌مریكا گره‌نتی وه‌ستاندنی شه‌ڕ بۆ یه‌كجاره‌كی بكات، هه‌روه‌ك پێده‌چێت پێشنیارێك هه‌بێت لایه‌نیكه‌م سه‌ره‌تا ئه‌مریكا خاڵی چاودێریی له‌چه‌ند شوێنێك دابنێت بۆ رێگری له‌هه‌ر گرژییه‌ك له‌ناوچه‌كه، چونكه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده پێیانوایه هۆكاری سه‌ره‌كیی گرژیه‌كانی نێوان هه‌سه‌ده‌و دیمه‌شق توركیایه كه فشارێكی زۆر ده‌كات، بۆیه پیویسته سه‌ره‌تا رێگری لهتوركیاو له‌و گروپه میلیشیایانه بكرێت كهنزیك توركیان و هێنرانهته ناوچه‌كه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه دانوستانه‌كان به‌كوێ ده‌گات".
راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی مه‌نتقی گۆڕانكارییه‌كانی دوای رووخانی رژێمی ئه‌سه‌د بێت، پێناچێت ئه‌مریكا رێبدات له‌م قۆناغه گرژییه‌كان په‌ره‌بستێنێت، هه‌روه‌ك پێناچێت ئیسرائیل رێبدات توركیا بنكه‌ی چاودێریی یان سه‌ربازیی له‌ناوچه‌كه دابمه‌زرێنێت".
PM:08:03:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت