ئاسایشی هه‌رێم: وتاربێژهكهی مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری به یاساراگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند كه وتاربێژهكهی مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر كوردانی ڕۆژئاوا به‌كارهێناوه، ده‌شڵێت: "له ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
عه‌قید كارزان شێركۆ وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، رایگه‌یاند كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2026/1/16 له مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری سلێمانی، وتاری ڕۆژی هه‌ینی بووه هۆی دروستبوونی ناڕه‌زایی و گرژی و ئاڵۆزی له مزگه‌وته‌كه‌دا".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستبه‌جێ بۆ كۆتاییهێنان بهئاڵۆزییهكان ووتاربێژهكهیان گواسته‌وه بۆ ئاسایشی سلێمانی".
وته‌بێژی ده‌زگای ئاسایش ده‌ڵێت: "(هه‌ڤاڵ فارس مه‌ولود) پیشه‌ی ئه‌ندازیاره و خۆبه‌خشانه وتاربێژی (مزگه‌وتی به‌خته‌وه‌ری)یه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وت ناوبراو له وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر به‌كوردانی ڕۆژئاوا به‌كارهێناوه و ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ناڕه‌زایی لای نوێژ خوێنانی ئه‌و مزگه‌وته".
راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش تۆمه‌تباری ناوبراو به‌مادده‌ی (240)له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
PM:04:33:16/01/2026
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت